English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یمانگای برۆكینگز: ته‌نها كورد ده‌توانێت عه‌بادی به‌ پێوه‌ بهێڵێته‌وه‌
2017-11-08 [09:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پەیمانگای "برۆکینگز"ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا سیاسەتی واشنتنی بەرامبەر کێشەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە دژبەیەک ناوبردووەو ھۆکاری پاڵپشتی عەبادی لە کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێری ئاشکرادەکات.

لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوەکراوە  "بۆیە ئەمریکا ھاوکاریی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دژی ھەولێر کردووە، چونکە پێیوابووە لەو رێگەیەوە دەتوانێت "دەسەڵات بەھێز بکات و ھەژموونی ئێرانی کەمبکاتەوە" بەڵام ئێستا دوو دڵە لە دەرەنجامەکانی".

پەیمانگای برۆکینگز لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە "واشنتن پاڵپشتی عەبادی کرد، چونکە وەک پێویست پێگەیەکی جەماوەری و سیاسی بەھێزی نییە، ئەمریکا ھیوای ئەوەبوو عەبادی دەستکەوتە سەربازییەکانی دژی داعش بۆ خۆی بقۆزێتەوەو بەو رێگەیە بتوانێت پێش ھەڵبژاردن بۆ پێگەی جەماوەریی خۆی سوودی لێوەربگرێت و نەیارەکانی نەتوانن تانە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بدەن. واشنتن چاوپۆشی لە ھێرشی بەغدا بۆ سەر کەرکووکیش کرد بەڵام بەو ھۆیەوە ئەو گرووپانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن توانیان رەوشەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە".

لە راپۆرتەکەدا ھۆشداریی دراوە کە "ئەو گرووپانەی پەیوەستن بە تارانەوە، بەتەواوەتی کۆنترۆڵی حەشدی شەعبیان کردووە، رێکخراوی بەدر و کەتیبەکانی حزبوڵڵا، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران دامەزرێنراون و ئەمریکاش حزبوڵڵای وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.

برۆکینگز دەڵێت "بژارەکانی ئەمریکا لەو رووەوە زۆر فراوان نییە، چونکە زۆربەی حزب و گرووپە بەھێز و لاوازەکان پەیوەندییان لەگەڵ ئێران ھەیە و ھاوپەیمانی ئیرانن، بەڵام تەنھا گرووپی بەھێز کە بە دڵی ئیران نەجووڵێتەوە، رەوتەکەی پیاوی ئاینی "موقتەدا سەدر"ـە و ئەویش نەیاری ئەمریکایە، خاوەنی گوتارێکی بەھێزە لە عێراق، بەڵام رەوتەکەی نەیاری ئەمریکایە و ژمارەیەکی زۆر ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".

بەگوێرەی راپۆرتەکە، عەبادی بە تەنھا ماوەتەوە و ناتوانێ بەر بە ئێران و ھەژمونی فراوانی ئەو وڵاتە بگرێت، بۆیە ئێستا رۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دێتە پێشەوە بۆ بەپێوەھێشتنەوەی عەبادی".

راپۆرتەکە پێشنیاز دەکات، واشنتن بەو ئاراستەیە ھەنگاوبنێت تا ھەرێمی کوردستان پشکی خۆیان لە دەوڵەتی عێراقدا بەدەستبھێنن و رێگا لەبەردەم بەشداریکردنیان لە حکومەتی داھاتوو بکرێتەوە و ھۆشداریداوە کە "بەبێ بەشداریکردنی کورد لە دەوڵەت و حکومەتی عێراقدا، گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە ئێران باڵ بەسەر دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقدا دەکێشن و دەکەوێتە دەستیان".





ئەم هەواڵە 5146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad