English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوجێفی داوا پڕچه‌كردنی سووننه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
2017-11-08 [10:00 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی بڵاویکردووەتەوە، ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە مەبەستی پڕچەککردنی سووننە، زیادکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و بەھێزکردنی پێگەی خۆی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، سەردانی ئەمەریکای کردووە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، نوجێفی داوای لە ئیدارەی ئەمەریکا کردووە، چەکی پێویست بە سووننەکانی عێراق بدات، داواشی کردووە، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکانی لە بارەی نەھێشتنی ھەژموونی ئێران لە عێراق، جێبەجێ بکات.

رۆژنامەکە نووسیویەتی: "ئوسامە نوجێفی چاوی بە تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و چەند بەرپرسێکی دیکە کەوتووە، بۆ ئەوەی پێگەی سیاسی خۆی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق بەھێزتر بکات، ھەروەھا داوای لە ئەمەریکاش کردووە سووننەکانی عێراق پڕچەک بکات و راھێنانی سەربازیان پێبکات".

نوجێفی لە وتارێکیدا لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی دووپاتیکردەوە، کە پێویستە توانای سەربازی ئەو ناوچانە زیاتر بکرێت کە تازە لە ژێر دەستی داعش رزگارکراون و نموونەشی بە شاری مووسڵ ھێنایەوە، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی سووننەن.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، مایکل نایتس، توێژەری کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتەکانی رۆژھەڵاتی نزیک، روونی کردووەتەوە، تا ئێستا پێناچێت ئەمەریکا ھاوکارییە سەربازییەکان بۆ عێراق زیاد بکات بە تایبەتیش بۆ سووننە، چ جای ئەوەی ھێزەکانی خۆی لە عیراق زیاد بکات.

نایتس دەڵێت: "داواکانی نوجێفی، دەبێتە ھۆی سەرسوڕمانی بەشێکی زۆربی بەرپرسانی واشنتن".

روونیشی دەکاتەوە، ئەسیل، برای ئوسامە نوجێفی، ماوەی دوو ساڵ ھەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ھێزێکی ١٠ ھەزار کەسی تایبەت بەخۆی پڕچەک بکەن، بەڵام ھیچ شتێکی ئەوتۆی لێ نەھاتە دی، دواتر داوای لە وڵاتی تورکیا کرد، راھێنانی سەربازی بە ھیزەکانی بکات، کە پێیان دەگوترێت "پاسەوانانی نەینەوا".





ئەم هەواڵە 1135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad