English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مالیكی و به‌رپرسانی به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاره‌كان به‌ داعش پێكده‌هێنێ
2017-11-08 [10:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد "حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەروبەندی پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای حکومییە و دادوەرە گەورەکان و شارەزایانی ئەمنی و ئەفسەرانی پلە بڵندی سوپای عێراق و نوێنەری لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی تێدا دەبێت، بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ورد لە پرسی بەدەستەوەدانی شارەکانی عێراق بکەن کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا کەوتنە دەست چەکدارانی داعش.

پێگەی ئەلیکترۆنی بەغدا نیووز لە زاری سەرچاوەکەوە دەڵێت: "لیژنەکە، شایەتحاڵە مەیدانییەکانی سوپا و ئەو فەرمان و بەڵگەنامانەی لەلایەن فەرماندەی گشتی پێشووی ھێزە چەکدارەکان لەو ماوەیەدا دەرچوون دەخاتەڕوو، تا بزانرێت چ کەسێک فەرمانی پاشەکشەی بە ھێزەکانی عێراق لە مووسڵ و ناوچەکانی دیکە داوە".

سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە "بەشداریکردنی ژمارەیەک دادوەر لە لیژنەکەدا، مانای ئەوەیە مافی دەرکردنی بڕیاریشیان بۆ دەستگیکردنی ھەر کەسێک دەبێت کە بە بەڵگە سەلمێنرا دەستی لەو رووداوانەدا ھەبووە. چاوەڕوانیش دەکرێت فەرماندە گەورەکانی سوپا و لە سەروویانەوە نووری مالیکی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئەو سەردەمە وەک بەرپرسی یەکەمی پاشەکشە یان ھەرەسھێنانی سوپا دەستنیشان بکرێن، چونکە لەو رووداوانەدا جگە لە داگیرکردنی شارەکان و ئەو ھەموو کۆمەڵکوژییەی روویدا و لەو کاتەوە تا ئێستا عێراق لە جەنگدایە لەگەڵ داعش، بەڵام شکستی ئەو ھەموو ئەندامەی سوپا و پۆلیسی عێراق لە بەرامبەر چەند چەکدارێکی کەمی داعشدا پاساوھەڵنەگرە و ئابڕووی سوپای بردووە".





ئەم هەواڵە 4861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad