English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ شیری‌ مانگا بۆ چ تەمەنێك خراپە
2017-11-08 [10:37 AM]

هه‌ولێر - ZNA



بەهیچ شێوەیەك نابێت شیری‌ مانگا بدەن بەمنداڵی‌ خوار تەمەن یەك ساڵان، چونكە لەهەموو ڕوویەكەوە زیان بەو منداڵە دەگەیەنێت.

لێكۆڵەرەوان ئاشكرایان كردووە، پێدانی‌ شیری‌ مانگا بەمنداڵی‌ خوار تەمەن یەك ساڵ، زیانێكی‌ گەورەی‌ پێدەگەیەنێت لەڕووی‌ گەشەكردنی‌ دەروونی ‌و جەستەییەوە، بۆیە پێویستە منداڵ بەشیری‌ دایك گەورە بكرێت، ئەگەر شیری‌ دایكەكە بەشی‌ نەكرد، پێویستە پەنا بۆ شیری‌ مانگا نەبرێت بۆ تێركردنی‌ منداڵ، چونكە شیری‌ مانگا پێداویستی‌ لەشی‌ منداڵ بەڤیتامین ‌و مادەكان پڕناكاتەوە‌و لەهەمان كاتیشدا كێشەی‌ تەندروستی‌ بۆ دروست دەكات، وەكو (قەبزی‌، خوێن بەربوونی‌ ڕیخۆڵە، بێخوێنی ‌‌و پێنەگەیەشتنی‌ ئەندامەكانی‌ جەستە بەشێوەیەكی‌ دروست).

لێكۆڵەرەوان لەوبارەیەوە دەڵێن، (لەكاتی‌ پێنەدانی‌ شیری‌ دایك بەمنداڵەكانیان، پێویستە شیری‌ دەستكرد بەكاربهێنن ‌و بەهیچ شێوەیەك پەنا بۆ شیری‌ مانگا نەبەن، چونكە منداڵ تێرناكات ‌و لەشی‌ كەم ڤیتامین ‌و مادەی‌ پێویست دەبێت، ئەوەش لەئەنجامدا دەبێتە هۆی‌ مردنی‌ ئەو منداڵانە).

لێكۆڵەران ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو منداڵانەی‌ كە بەشیری‌ مانگا گەورەبوون، لەشیان زۆر ناتەندروستە لەچاو ئەو منداڵانەی‌ كە بەشیری‌ دایك گەورەبوون، ڕێژەی‌ مردنی‌ ئەو منداڵانەشی‌ كە شیری‌ مانگا دەخۆن، زۆر زۆرترە لەو منداڵانەی‌ كە شیری‌ دایك ‌و دەستكرد دەخۆن.





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad