English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوایه‌كی سه‌یر له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات
2017-11-08 [10:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، داوا لە بەکارھێنەرانی دەکات، وێنەی رووتی خۆیان بۆ کۆمپانیاکە بنێرن، کە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیە بە وێنە رووت و سێکسییەکان.

بە گوێرەی رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی، ژمارەیەکی زۆر بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، وێنەی رووت، یان نیمچە رووتی خۆیان بۆ ھاوڕێ و دۆستەکانی خۆیان دەنێرن، بەڵام بە شێوەیەک لە شێوەکان ترسیان لە  دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە ھەیە و نیگەرانن بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانییان تۆڵەیان لێ بکرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش فەیسبووک داوای لە بەکارھێنەرانی کردووە، وێنەی رووتی خۆیان بنێرن، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە بیکاتە کۆدێکی دیجیتاڵی تایبەت، بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی وێنەی ھاوشێوە بگرێتە لەسەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.

لە ھەندێک حاڵەتیشدا، ھاوسەران وێنەی رووتی خۆیان بۆ یەکتر دەنێرن، بەڵام ترسی ئەوەیان ھەیە دوای درووستبوونی کێشە لە نێوانییان و نەمانی پەیوەندییان، ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە رووتانە لە یەکتر بکەن.

رۆژنامە بەریتانییەکە روونیشی کردووەتەوە، ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەو تەکنەلۆژیایە بە ھاوبەشی لەگەڵ ئاژانسێکی حکوومی لە ئوسترالیا.

لای خۆیەوە فەیسبووک رایدەگەنێت، ئەو تایبەتمەندییە، رێگە لە دووبارە بڵاوکردنەوەی وێنەی رووتی بەکارھێنەران دەگرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، ماسنجەر و تەنانەت ئینستاگرام و واتسئاپیش.

 

دڵشاد هه‌ركی





ئەم هەواڵە 13702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad