English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاریس سانجێرمان داوای ئەستێرەیەکی ریال و یاریزانێکی میلان دەکات
2017-11-08 [10:34 AM]

ZNA – هه‌ولێر


یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ھەنگاوەکانی بۆ زیاتر بەھێزکردنی ریزەکانی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ دەستپێکرد بۆ زیاتر رکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و جیانلویجی دۆنارووما، گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلان بباتە ریزەکانی.

ماڵپەری لێ ١٠ سپۆرتی فەرەنسی رایگەیاندووە، ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان، بە ئاستی کرووس سەرسامە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە یانەکەی.

١٦ خولەک لەمەوبەر
پاریس سانجێرمان
پاریس سانجێرمان

رووداو - ھەولێر

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ھەنگاوەکانی بۆ زیاتر بەھێزکردنی ریزەکانی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ دەستپێکرد بۆ زیاتر رکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و جیانلویجی دۆنارووما، گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلان بباتە ریزەکانی.

ماڵپەری لێ ١٠ سپۆرتی فەرەنسی رایگەیاندووە، ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان، بە ئاستی کرووس سەرسامە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە یانەکەی.

ماڵپەرەکە لێدوانێکی ئیدواردۆ ئاندای رۆژنامەڤانی ئیسپانیی بڵاوکردووەتەوە کە رایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان کرووسی خۆشدەوێت و یانەکە چاودێری یان ئۆبلاکی، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش دەکات، بەڵام تەنیا ھۆکار کە نەیتووانی ھەوڵ بۆ گواستنەوەیان بدات لایەنی دارایی بوو بەھۆی گواستنەوەی نەیمار بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ و کیلیان ئێمباپێ بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی ھەواڵەکەی لێ ١٠ سەرەرای ئەوەی دۆنارووما گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێکردووەتەوە، ناسر خلێفی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو گۆڵپارێزە واژۆبکات، بەتایبەت کە تەمەنێکی بچووکی ھەیە و دەیەوێت بۆ ١٥ ساڵی داھاتوو سوود لەو گۆڵپارێزە وەربگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوان چاوەڕێی ھەڵوێستی خۆیان لە یاسای یاریی خاوێندا.

رووداو





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad