English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافره‌تی كورد له‌ سیاسه‌ت چۆن نموونه‌یه‌كن؟
2017-11-08 [12:11 PM]

نووسینی: سازان وهاب


سەدەی بیستویەکەمین لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی کۆتایی ھێنان بوو بەو دیدگایەی کە زانستی سیاسی و پیادەکردنی کاری سیاسی کایەکی پیاوانەیە، رۆڵی ئافرەتان لە ناوەندی سیاسی و بڕیاری سیاسیدا بەرێژە جیاواز و ژینگەی سیاسی وڵاتان گۆڕانی بەسەردا ھات، رێکخراوە تایبەتمەندییەکانی بواری ئافرەتان توانیان ئەو واقیعەیە نیشان بدەن کە سیاسەت وەک ھەموو بوارێکی دیکە کراوەیە لەبەردەم کارکردنی ئافرەتاندا.
لە ھەرێمی کوردستان و لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان ئافرەتان رۆڵی خۆیان بینیوە لە سەرخستنی ئامانجەکانی شۆڕش و خزمەتی بەرچاویان بە پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی کردوە و کەمترین ئاوڕدانەوەیان بۆ پرسی مافەکانی ئافرەتان ھەبووە" بەڵکو ھەمیشە وەک پشتیوانیەک وھێزێک بۆ خەباتی نەتەوەیی ھاوشانی برا و باوک و کەسوکارەکانیان لەسەنگەرەکاندا بوونە" لەیەکەمین ھەنگاوی ھەرێمی کوردستان وەک دروستکردنی دامەزراوە حکومیەکان" ھەمان رۆڵ بە ئاستێکی کەمتر بەخشرا بە ئافرەتان" راستە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان چەند ژنێکی تێدا بووە" ھۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ واقیعی ئەو کاتی کۆمەڵگا و سیاسەت".
بڕیاری رێژەی دیاریکراو ئافرەت بۆ پەرلەمان زێدەتر لە ٢٥ و دواتر فراوان بوونی ئەو رێژەیە بەھۆی ململانێی حزبی و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگا و کرانەوەی زیاتر و کاڵبوونەوەی کلتوری(ئافرەت بۆ کاروباری ماڵ) دەرفەتێکی باش بوو تا نموونەی سەرکەوتووانەی ئافرەت لە سیاسەت نیشان بدرێ" بەڵام کەمن و بەپەنجەی دەست ئەو ئافرەتانە دیار دەبن و مێژوو شاھیدیان بۆ دەدات کە توانا و لێوەشاوەیان خزمەتکردنێک بووە بە بوار رەخساندنی ئافرەت لەکایەی سیاسی.
ژمارەیەک ئافرەتی کوردستان لە حزبەکان بوون بە پەرلەمانتار و سەرۆک لیست و بڕیاردەر چ لەپەرلەمانی کوردستان چ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جێگەی داخە" بەشی زۆریان ناشرینترین نموونەیان پێشکەش کرد" کە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ بکرێت" کە ئەم ئافرەتانە بەشێکن لە ھەمان رێچکەکانی پیاوان" مەبەستم نییە جیاکارییەکی ئەوتۆ دروست بکەم لە کایەسی سیاسی نێوان پیاوان و ئافرەتان" بەڵام مەبەستمە بڵێم" لە ماوەی زێتر لە٢٥ ساڵ و بەخشینی دەیان پلە و کاری گرنگی پەرلەمانتاری و وەزیری" کامە نموونەن ھیچ نەبێ ئێمەیش وەک ئەمریکیەکان شانازی بکەین بە بوونی کۆندالیزا رایس وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا" کە توانی لە ماوەی چەند ساڵێک خزمەتێکی گەورە لە بواری دیپلۆماسی وڵاتەکەی بکات" یاخود ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کە وڵاتەکەی لە چەندین قەیرانی دارایی و سیاسی دەرباز کردووە"، یان کردستینا فرناندێز سەرۆکی ئەرژەنتین کە بووە رەمەزی چارەسەرکردنی گەندەڵی و خزمەتێکی بە گەشەپێدانی ئابوری وڵاتەکەی کرد. دەیان نموونەی جیھانیمان ھەیە" دەزانم بە ھیچ لۆژیکێک بەراوردی ئاست و کۆمەڵگا و سیاسەت و ئابوری و کلتور و فەرھەنگی ئێمە لەگەڵ ئەوان ناکرێت" لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ لەم ئافرەتانە نەبوونە مایەی ئازاردانی گەلەکەیان.
ئێوە رۆژانە دەبینین ئەو ئافرەتانەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن و کوردن" یا لەپەرلەمانی کوردستانن و نوێنەرایەتی حزبەکانیان دەکەن" بەشێکیان ھێندە رووقایمانە بوونەتە دار دەستی دوژمنەکانمان" کورد شەرم لەناوھێنانیان دەکات" ئەوجا ئافرەتانیش شەرمێکی زیاتر لەوە دەکەن کە چۆن ئەمانە نموونەی ئافرەتی باڵان لە سیاسەت و کاری بڕیاردان. 
سەرزەنشتی ئەو ئافرەتانە مانای ئەوە نییە پێش بەوە بگیرێت کە رۆڵیان پێبەخشرێت" بەڵکو نموونە ناشرینەکانی بواری سیاسەتن و شایستەی ئەوەن جارێکی تر حزبەکان چەند پێوەرێک بۆ ئەو ئافرەتانە دانێن کە دەبنە سەرکردە" چ لە کاری پەرلەمانی چ لە کاری حکومەت و حزبی" تا ئەو ھەڵە گەورانە نەبنە ھۆکاری پاشەکشەپێکردنی رۆڵی ئافرەت لە سیاسەت وکۆمەڵگا. یاخود ئەو ئافرەتانەی نموونەی ناشیرینی پیادەکردنی کاری سیاسیان پێشکەشکردووە" جارێکتر ئەو دەرفەتە بڕەخسێنن ببن بە نموونەیەک ھاوشێوەی شێرەژنانی خەباتی شاخ شانازیان پێ ببڕێت نەک ئەوەی ئێستا خەڵک نەفرەتیان لێ دەکات و ئەرکێکی ئێستایی رێکخراوەکانی بواری ئافرەتانە" پێداچوونەوەیەک بەوەدا بکات" کە ھۆکارەکانی ئەم پیادە ھەڵەیەی سیاسی لە لایەن چەند ئافرەتێکەوە چین و چۆن چارەسەر دەکرێت.





ئەم هەواڵە 2569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad