English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرج کلۆنی:چیتر ناتوانم سەرنجی کچ بەلای خۆمدا رابکێشم
جۆرج کلۆنی
2017-11-08 [03:46 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، جۆرج کلۆنی کە بە کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و جوان ناوبانگی پەیداکردووە، بڕیاری داوە لە کاری ئەکتەری دووربکەوێتەوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە رایگەیاندووە، دەیەوێت لەمە بەدواوە وەک دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لە سینەمادا کاربکات، چونکە بە تەمەندا چووە و وەک جاران ناتوانێت سەرنجی کچان بەلای خۆیدا رابکێشێت.

 

کلۆنی تەمەن (٥٦ ساڵ)، روونیشی کردەوە، لە رووی جەستەییەوە، توانای جارانی نەماوە و ناتوانێت رۆڵە ئەکشنەکان بگێڕێت.

 

ئەو سینەماکارە بەم دواییە کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی بۆ چەند فیلمێکی سینەمایی کردووە، بەم دواییەش کۆمپانیای Tequila company کە خاوەنی بوو و تایبەت بوو بە بەرهەمهێنانی سینەمایی، بە بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشت.

 

نوێترین فیلمی کلۆنی بەناوی "Suburbicon"یە، تێیدا تیشک دەخاتە سەر رەگەزپەرستی کە بەم دواییە لە جیهاندا سەریهەڵداوەتەوە و رووداوەکانی لە پەنجاکانی سەدەی رابردوودا لە ویلایەتی بنسلڤانیا لە ئەمریکا روودەدەن.

 

 





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad