English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێرە دۆزەخە 
2017-11-08 [04:16 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
ئێرە دۆزەخە ناونیشانی ئەو وێنەیەی سەرەوەیە کە توانی لە پێشبڕکێ وێنەی ژیانی ئاژەڵان خەڵاتێکی نایاب بەدەست بھێنێت. 

وێنەکە لە وڵاتی ھیندستان لەناوچەی بەنگال گیراوە و تێیدا کۆمەڵێک خەڵک بە تۆپەڵە ئاگر ھێرشیان کردۆتە سەر دووفیل و ئاگر لەجەستەی یەکێکێان بەربووە. 

وێنەکە لەلایەن کچە وێنەگر بیبلا ھازرا گیراوە و توانی خەڵاتێکی نایابی پێشبڕکێی وێنەکانی ژیانی ئاژەڵان بەدەست بھێنیـَت . 

لەمبارەیەوە دامەزراوەی ژیانێکی سروشتی و ئارام  بۆ ئاژەڵان رایگەیاند : ئەم وێنەیە ئەو واقیعە تاڵە نیشاندەدات کە فیلەکانی ویلایەتی بەنگال رووبەرووی دەبنەوە لەسەر دەستی ھەندێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە و رۆژانەش ئەم جۆرە کارە نا مرۆییانە لەپەرەسەندن دایە. 

ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە, رۆژانە خەڵک بە تۆپەڵە ئاگر فیلەکان لەناوچەکانی خۆیان دوردەخەنەوە و یاخود دەیانکوژن و یا دارەکان دەبڕنەوە بەم شێوەیەش مەترسییەکی زۆر لەسەر ژیانی فیلەکان دروست بووە. 

لە وڵاتی ھیندستان نزیکەی ٣٠ ھەزار فیل ھەیە واتا لە ٧٠% فیلەکان جیھان لە خۆ دەگرێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 10690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad