English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش 10 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات
2017-11-08 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ دوایین مۆڵگه‌ی خۆیان، چه‌كدارانی داعش 10 هه‌زار هاوڵاتی له‌ ژن و منداڵ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بهێنێت و رێگه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان نادات به‌ره‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بچن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق ئاشكرای كرد، رێكخراوی داعش تاكو ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 خێزانی له‌ شارۆچكه‌ی راوه‌ی رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ست به‌سه‌ر كردوه‌.

كۆمسیۆنه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانانه‌ 10 هه‌زار كه‌س ده‌بن، چه‌كدارانی داعش وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌ كاریان ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بخه‌نه‌ به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ له‌ وه‌ته‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی عه‌نه‌ و قائم ده‌ستی پێ كردوه‌، گه‌مارۆیی شارۆچكه‌ی راوه‌ی داوه‌.

كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ داوای له‌ حكومه‌تی فیدرال و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد، شارۆچكه‌ی راوه‌ رزگار بكه‌ن، رێگه‌ی هه‌ڵاتنی هاوڵاتیان بكه‌نه‌وه‌، له‌كاتی چوونیان بۆ ناو شارۆچكه‌كه‌ ئاگاداری پیلانه‌كانی چه‌كدارانی داعش بن زیان به‌ هاوڵاتیان نه‌گه‌یه‌نن.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 10924جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad