English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەفتەی داهاتوو لۆڤەری ئەبوزەبی دەکرێتەوە
2017-11-08 [04:20 AM]

هەولێر – ZNA


دوای چەندین ساڵ کارکردن، مۆزەخانەی لۆڤەر لە ئەبوزەبی لە ئیمارات، دەرگای بە رووی گەشتیاران و سەردانکەراندا دەکاتەوە.

 

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە ئەبوزەبی، لە رێوڕەسمێکدا مۆزەخانەکە بکرێتەوە، تێیدا بە سەدان کاری هونەری جیهانی تێیدا نمایشدەکرێن.

 

لە سێ لاوە ئاو مۆزەخانەکەی دەورداوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری دەردەکەوێت.

 

مۆزەخانەکە ٦٠٠ کاری هونەری هاوچەرخ و کۆن و پارچە شوێنەوار لەخۆدەگرێت، جگە لە ٣٠٠ کاری هونەری دیکە کە لە مۆزەخانە فەڕەنسییەکانی وەریگرتوونە و بۆ ماوەیەک نمایشیان دەکات و گشت بەرهەمەکان لە ٢٣ هۆڵدا خراونەتەڕوو.

 

بەرهەمە هونەرییەکان بۆ هونەرمەندانی ناوداری جیهان دەگەڕێنەوە، لەوانە پۆل گۆگان، ڤێنسنت ڤان کۆخ، پابلۆ پیکاسۆ و تۆمبلی و چەندانی دیکە.

 

بریارە لە رێوەڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەکەدا کە لە رووی کولتوورییەوە رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێکەوە دەبەستێتەوە، ژمارەیەک لە سەرۆک و کەسایەتی ناودارەکانی جیهان ئامادەبن.

 

لە مۆزەخانەکەدا، سێ شوێنەوار لەخۆدەگرێت کە بە هیچ نرخێک ناخەملێندرێن و بریتین لە پەیکەرێکی سێ پارچەیی ئەبوهۆل کە مێژووەکەی بۆ سەدەی شەشەمی پێش زایین دەگەرێتەوە، هەروەها دەستنووسی یەکێک لە سوورەتەکانی کتێبی "قورئان" و پەیکەرێکی ئەسکەندەری گەورە.

 

هەر لە مۆزەخانەکەدا، چەند تابلۆیەکی شێوەکاری ئیتاڵی، لیۆناردۆ داڤێنچی لەخۆدەگرێت کە لە ساڵانی ١٤٩٥ تاوەکو ١٤٩٩ وێنەی کێشاون، ئەویش تابلۆی "جوانەکەی ئاسنگەر" و "پۆرترێتی خانمێکی نەناسراو"ـن، ئەم دوو تابلۆیەش پێشتر لە مۆزەخانەی لۆڤەری فەڕەنسی پارێزراوبوون.

 

ئیمارات لە بەرنامەیدایە بە بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنان لە مۆزەخانەکەدا بکات.

 

بڕیارە دوو مۆزەخانەی دیکەش لە نزیک ئەو مۆزەخانەیەوە بکرێنەوە کە بەناوەکانی "مۆزەخانەی گۆگنهایم ئەبوزەبی" و "مۆزەخانەی نیشتمانیی زاید"ـن.

 

چوونە ژوورەوە بۆ مۆزەخانەی لۆڤەر، ٦٠ درهەمی ئیماراتییە کە دەکاتە ١٦ دۆلار و ٣٠ سەنتی ئەمریکی و هەر لە ئێستاوە تەواوی بلیتەکانی رۆژی کردنەوەی مۆزەخانەکە فرۆشراون کە ژمارەیان پێنج هەزار بلیتن.





ئەم هەواڵە 1312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad