English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرێکی ئەمریکی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
2017-11-08 [04:55 AM]

هەولێر – ZNA


ئیسان کۆتکۆسکی، ئەکتەری ئەمریکیی تەمەن ١٤ ساڵ، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە، دەستگیرکرا.

 

ئەو ئەکتەرە کە بەشداری لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Shameless"ـدا کردووە، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی ماریگوانا و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ هۆشی، دەستگیرکراوە.

 

لە دوای بڵاوبوونەوە هەواڵەکە لەلایەن میدیاکانی ئەمریکا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لەو رەفتارەی کۆتکۆسکی گرت.

 

تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان لە جیهاندا بە تایبەتیش لە هۆلیوود، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و خواردنەوە کحولییەکان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، دەستگیرکراون.





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad