هەولێر – ZNA
هاووڵاتییەک دوو کیلۆگرام زێڕی لە نێو فرۆکەدا جێهێشتووە و ئێستا پۆلیس بە دوای خاوەنەکەیدا دەگەڕێت.
دوێنی سێشەممە، کارمەندانی کۆمپانیای فرۆکەوانی هیندستان، دوو کیلۆ زێڕیان لە فرۆکەیەکدا دۆزیەوە کە لە شاری مادۆرای لە هیندستان نیشتەوە.
دوو کیلۆ زێڕەکە لە ژێر شوێنی دانیشتنی سەرنشیناندا دۆزرایەوە.
پۆلیس ئێستا لێکۆڵینەوە دەکات بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بکات کە هەوڵیداوە ئەو زێڕە بەشێوەیەکی نایاسایی بباتە دەرەوەێ وڵات.
بەهای ئەم دوو کیلۆگرام زێڕە، زیاتر لە ٧٧ هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ئەم هەواڵە 23878جار خوێندراوەتەوە |