English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی بەڵێنێکی سەیر دەدات 
2017-11-08 [06:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەو ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەڵێت ، ھیوادارم لەجامی جیھانی رووسیای ٢٠١٨ رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا نەبینەوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی میسی رایگەیاند : ئارەزوو ناکەم لە مۆندیالی رووسیا رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ببینەوە ، چونکە شێوازی یاریکردنیان ئەرکمان زۆر قورس دەکات. 

ھەروەھا گووتیشی : ئەگەر ھاتوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوی مۆندیالی روسیامان بەدەستھێنا ئەوا بەڵێن بێت لەماڵەکەی خۆم لە ئاریۆ سیکۆ تا شاری نیکۆلاس دی لۆس ئارۆیۆس لەسەر قاچەکانم برۆم , چونکە ئەمە خەونێکە و ئارەزوو دەکەم بەدەستی بھێنم (دووری نێوان ئەو دوو شارە ٤٣ کم). 

میسی راشیگەیاند : زۆر ماندوو بووین تا گەیشتینە مۆندیال و من وەکو ھەر یاریزانێکی دیکەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئەرکەکانی خۆی جێ بەجێ دەکەم و ھیچ دەسەڵاتێکی دیکەم نییە و ھیچ رۆلێکم نەبووە لە دوور خستنەوەی یاریزانانی وەک پاولۆ دیبالا و ئیکاردی لە پێکھاتەی ئەرژەنتین. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad