English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەیسبوک داوای وێنەی  رووت و وروژێنەر لە بەکارھێنەرانی دەکات 
2017-11-08 [06:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەھەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا کۆمپانیای فەیسبوک داوای لە ھەندێک لە بەکارھێنەرانی کردوە وێنەکانی خۆیان بە رووتی بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بنێرن . 

مەبەستی فەیسبوک لەم کارەی ئەوەیە رێگری بکات لە کێشەکانی بڵاوبوونەوەی وێنەی سێکسی و ووروژێنەری ھەندێک لە بەکارھێنەرانی , چونکە دەیەوێت ئەو وێنە رووتانە بکاتە پەنجەمۆرێکی ژمارەیی و رێگە لە پێگەکانی دیکە بگرێت وێنەی رووت یا وورووژێنەری ئەم بەکارھێنەرە بڵاوبکەنەوە . 

لەمبارەیەوەش رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیوویەتی ، ھەندێک لە بەکارھێنەرانی فەیسبوک وێنەی ووروژێنەر یا رووت بۆ ھاورَێکانیان دەنێرن , بەڵام ترسیان لەوە ھەیە دوای ماوەیەک لە نەمانی پەیوەندیەکانیان ئەم وێنانەیان بڵاوببێتەوە و ئەمەش رووبەرووی گرفتیان دەکاتەوە , لەبەر ئەمە فەیسبوک وەک چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە وێنەیەکی رووتی کەسەکە لای خۆی دەپارێزێت و دەیکاتە پەنجەمۆرێکی ژمارەیی و دەتوانێت بەم شێوەیەش رێگە لەبڵاوبوونەوەی وێنەی ئەم کەسە بگرێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە, ئەم پرۆگرامە نوێیە لە ئێستادا بە شێوەی تێست لە ئوسترالیا تاقی دەکرێتەوە و حکومەتی ئوسترالیاش لەم کارە بەشدارە .

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراە , ئەم پرۆگرامە نوێیە رێگە بە قوربانیانی وێنە رووتەکان دەدات ، رێککاری پێویست بگرنە بەر پێش بڵاوبوونەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان فەیسبوک و ئینستگرام و ماسنجەر و واتس ئاپ. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 18601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad