English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ لە ئیسکۆ توڕەیە 
2017-11-08 [08:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەست بە دڵتەنگیەکی زۆر دەکات بەھۆی ئەوەی ھاوڕێکانی ھاوکاری ناکەن لە گۆڵ تۆمارکردن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، رۆنالدۆ زۆر لە ئیسکۆ توڕەیە , چونکە ئیسکۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم لە یانەی لاس پاڵماس رووی نەکردە لای رۆنالدۆ بۆ ئەوەی ئاھەنگی لەگەڵ بگێرێت , ھەرچەندە گۆڵەکەی ئیسکۆ بە پاسی رۆنالدۆ بوو . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , رۆنالدۆ زۆر لە رەفتارەکانی ئیسکۆ لەنێو یاریگا توڕەیە ، چونکە زۆر بەدەگمەن یاری بۆ رۆنالدۆ دەکات و زۆر بەکەمی پاسی پێدەدات و ئەمەش وایکردوە رۆنالدۆ لە سەرەتای وەرزەوە تەنھا یەک گۆڵ لە خولی ئیسپانی تۆمارکردوە . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad