English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەیدەر عەبادی: ناوی وەھمی لە نێو چەکدارانی حەشدی شەعبیدا ھەن
2017-11-09 [11:47 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق گەندەڵیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات.

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە، بەشێک لە مووچەی چەکدارەکانی ئەو میلییشیایانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان بەکاردێت و ندارێت بەو چەکدارانە.

 

حەیدەر عەبادی هەروەها رایگەیاندووە، ناوی وەهمی لە لیستی چەکدارانی حەشدی شەعبیدا هەن و بەرپرسەکانی ئەو میلیشیایانە بە ناوی خەڵک، پارە وەردەگرن.

 

حەشدی شەعبی لە نزیکەی 67 میلیشیای شیعەمەزهەبی عێراقی پێک دێت. بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە و سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازی دەکات.





ئەم هەواڵە 3193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad