English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی پاڵێوراوانی مۆندیالی ٢٠١٨ـی دەستنیشان کرد
2017-11-09 [12:03 PM]

ZNA- هه‌ولێر


لیۆنێل مێسی کاپتنی ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە دیمانەیەکدا ھیواخوازە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیاڵی ٢٠١٨ـی رووسیا ڕووبەڕووی ئیسپانیا نەبێتەوە و ئەو ھەڵبژاردانەش دەستنیشان دەکات کە بۆ بردنەوەی ناسناوی مۆندیال بەربژێری سەرەکین.

لیۆنێل مێسی لە وڵاتی رووسیا چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی ئەنجامدا و بۆچوونی خۆی لەسەر تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال دەربڕی کە بڕیار لە مانگی داھاتوو ئەنجامبدرێت.

لیۆنێل مێسی لەمبارەیەوە دەڵێت: رەنگە بۆ ئێمە خراپ بێت ئەگەر بێت و لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ ئیسپانیا بەیەک بگەین، بۆیە ھیوادارم ئەمە روونەدات.

مێسی لە میانەی قسەکانیدا، میسی دەڵێت ھەر چوار ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا وئەڵمانیاو فەرەنسا وبەرازیل بەھێزترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، چونکە ئەم ھەڵبژاردانە خاوەنی پێکھاتەیەکی پتەو و ھێڵێکی یەدەگی بەھێزن.

لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکە سەبارەت بە کۆتایی پێ ھێنانی کاروانی وەرزشی خۆی لە یانەی (بارسا) لیۆ مێسی دەڵێت ” مەرج نییە کاروانی وەرزشی من لە بارسێلۆنا کۆتایی پێ بێت، من خوازیارم کۆتایی یاری کردنم لەگەڵ ئۆڵد بۆیزی ئارجەنتینی بێت، نازانم چی ڕوو دەدات، بەڵام ئەوە یەکێکە لەو کارانەی کە بەرنامەم بۆ داڕشتوە.

مێسی بەم رستەیە کۆتایی بە گفتوگۆیەکەی ھێنا و گوتی: نازانم لە داھاتووش چی ڕوودەدات، رۆژ بە دوای رۆژ دەژیم و بیر دەکەمەوە، دوورنییە کە لە داھاتوو بڕیاری جیاواز بدەم.





ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad