English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی سووری تورکی هاوکاریی کەرتی تەندروستیی هەڵەبجه دەکات
2017-11-09 [05:02 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرۆکی رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە، ئیقباڵ غەفار لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "وەکو رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە برێکی باش دەرمانمان لە رێگەی مانگی سووری تورکییەوە پێشکەش کرد بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، خۆشبەختانە تەنھا ئەوەندە نییە بڕەکەی باشە بەڵکو کاتەکەشی کاتێکی گونجاوە کە وەرزی بەکارھێنانی ئەو جۆرە دەرمانانەیە و ١٠٠% ئێستا بەکاردەھێنرێن و سوودیان دەبێت. لێرەوە سوپاسی مانگی سووری تورکی دەکەین کە یەکەمجاریان نییە ھاوکاریی جۆراوجۆر پێشکەشی ئەم شارە دەکەن و پشت بەخوا کۆتاجاریشی نابێت، یەکەم لایەنی ھاوکاریی بەخشیشە کە ھاتووە بەدەم داواکاریمانەوە بۆ دابینکردنی دەرمان بۆمان".

 

گوتیشی: "ئەو بڕە دەرمانەش پێشکەش کراوە بە ئاگاداریی بەرپرسانی تەندروستی بە سەرووی ٢٦ ملیۆن دیناری عێراقی مەزەندە دەکرێت، ھەمووشی دەرمانی کوالیتی بەرز و باوەڕپێکراون، ھیوادارین لەدوای ئەم ھاوکاریەیان دەرمانی نەخۆشی شەکرە و گورچیلەشمان بۆدابین بکەن کە داواکاریمان پێشکەشیان کردووە".

 

لای خۆیەوە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، سنوور حامید لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "دیارە بە بۆنەی قەیرانی دارایی لە کوردستاندا بەشە بوودجەی دابینکردنی دەرمان لە کوردستان کەمی کردووە، بۆیە بە سوپاسەوە ئەمە بۆ چەندین جارە کە رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە بە ھاوکاریی مانگی سووری تورکی ھاوکاریی دەگەیەننە ھەڵەبجە و لەناویشیاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی، ئەوەی گرنگە لەم بابەتەدا جۆر و بڕی دەرمانەکانە کە دەیھێنن جۆرەکەی زۆر باشە و گونجاویشە بۆ ئێستا کە بەرەو وەرزی زستان و سەرما دەرۆین".

 

گوتیشی: "دەرمانەکان سێ جۆرن جۆرێکیان بۆ ژنان بەکاردەھێنرێت و دوو جۆریشیان بۆ منداڵانە کە یەکێکیان بۆ کاتی سەرما بەکاردەھێنرێت و ئەوی تریشیان وەکو مەڵتی ڤیتامینی دی سری و ئایرۆن بەکاردەھێنرێت کە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە چ منداڵ چ گەورە کێشەی نەبوونی ئەو ڤیتامینەیان ھەیە".

 

سەبارەت بەبوونی دەرمانیش لە سنووری ھەڵەبجەدا یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە گوتی: "ئەو دەرمان و پێداویستیە پزیشکیانەی تائێستا دەگەنە ھەڵەبجە باشن و کێشەیەکی ئەوتۆمان بۆ دروست نەبووە، بەڵام وەک ئەوەی باس کرا کە ئەگەر بڕی دەرمانی ھاتوو بۆ ھەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە دڵنیاین کە لە داھاتوودا کێشەمان بۆ دروست دەبێت".

 

ھاوکات سەرۆکی رێکخراوی سەوەری ھەڵەبجە، ئیقباڵ غەفار گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ دەچینە کەمپی بەرزنجە و لەوێ ھاوکاریەکانی مانگی سووری تورکی پێشکەشی ١٥٠ خێزانی ئاوارەی خورماتوو دەکەین بەخۆراک و راخەر و لەدواتریشدا دەچینە کەمپی سورداش و ھاوکاریی پێشکەشی ئاوارەکانی ئەوێش دەکەین".





ئەم هەواڵە 4633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad