English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ زامنکردنی مافی ژنان یونامی داوای فراوانکردنی راوێژ دەکات بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی
2017-11-09 [07:38 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە میانەی وەڵامدانەوە بۆ کاردانەوە میللییەکان دەربارەی رەشنووسی ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ ساڵی ١٩٥٩، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ھاریکاری عێراق ، ​لەو باوەڕەدایە کە ڕاوێژی بەرفراوان و چڕو پڕ پێویستن بۆ ئەم جۆرە ھەموارکردنەوانە لە پێناو مسۆگەرکردنی رێزگرتن و پاراستنی تەواوی مافەکانی ژنان.

 

وەدەستھێنانی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان و سڕینەوەی ھەموو جۆرەکانی جیاکاری دژ بە ژنان و کچان لە بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەھاکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە.

 

ژنان و کچان لە عێراق دووچاری پێشێلکاری مافە سەرەکییەکان و توندو تیژیی بونەتەوە لە میانەی پێکدادانە چەکدارییەکان بە تایبەتیش لە ژێر دەستی گروپی تیرۆریستی داعش. بۆ گەیشتنیش بە یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان ، ژنان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەن دانپێدانان بە مافەکانیان دەبێت کاری لە پێشینە بێت. ئەمەش پێویستی بە لێکتێگەیشتنی تەواو ھەیە دەربارەی چارەسەرە یاسایی و دادوەرییەکان کە ھەندێک جار دەبنە بەربەست بە ڕووی یەکسانی نێوانیان. ھەروەھا پێداویستی  زۆری بە ستراتیژی دامەزراوەیی و یاسایی ھەیە بۆ سڕینەوەی جیاکاری دژ بە ژنان و کچان.

 

لەم بارەیەوە ، یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق وتی"داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم ئەم دەرفەتەی پرۆسەکە  بە ھەند وەربگرێت بۆ ھەموار کردنی یاسای باری کەسێتی ، کە کەوتۆتە بەر ڕەخنەی دەستەکانی داکۆکیکار لە پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، ھەروەھا بواری زیاتر بە ڕاوێژکردن بدرێت سەبارەت بە رەشنووسی ھەموارکردنەکان بە ھاوبەشی بۆ پابەندبونەوەو دڵنیا بوون لە ڕێزلێنانی تەواو و پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و کچان لە عێراق پەیوەست ھاوسەرگیریی و بابەتەکانی تر."





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad