English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هانکس و ستریپ پێکەوە دەردەکەون
2017-11-09 [05:36 AM]

هەولێر – ZNA


هەردوو ئەکتەری سینەمایی هۆلیوود، تۆم هانکس و مێریل ستریپ، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

فیلمەکە بەناوی "زە پۆست"ـە و بۆ یەکەمجارە ئەو دوو ئەکتەرە ناودارە پێکەوە لە فیلمێکدا کاربکەن.

 

چیرۆکی فیلمەکە لە چیرۆکێکی راستەقینە وەرگیراوە و پەیوەندی بە کاری رۆژنامەوانی و بابەتە نهێنییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە هەیە.

 

لە فیلمەکەدا هانکس، رۆڵی بێن برادلی دەگێڕێت کە سەرنووسەری رۆژنامەیەکی ئەمریکییە و ستریپ رۆڵی رۆژنامەنووسێک دەگێڕێت.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12 کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad