English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: یه‌كه‌م كاری چاندنی سه‌رێكی زیندووی مرۆڤ نزیك بووه‌
2017-11-19 [07:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌رێكی بۆ ته‌رمێك به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا، پزیشكی ئیتاڵی، سێرگیۆ كاناڤیرۆ، رایگه‌یاند، چاندنی سه‌رێكی زیندووی مرۆڤ زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پزیشكان ره‌خنه‌ی توندیان له‌ نه‌شته‌رگه‌ییه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ گرت و به‌ نا ئه‌خلاقی و تاوان له‌قه‌ڵه‌میان دا.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی usa todayی ئه‌مه‌ریكی دوێنێ هه‌ینی 17ی نۆڤه‌مبه‌ر، پزیشكی ئیتاڵی، سێرگیۆ كاناڤیرۆن، رایگه‌یاند، یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاندنی سه‌ری زیندووی مرۆڤ زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ چین به‌سه‌ركه‌وتووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ ته‌رمێك كرا.

ئه‌و پزیشكه‌ ناسراوه‌ له‌ ڤینه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا وتی، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ره‌تیان كرده‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه‌ له‌ چین ئه‌نجام درا، وتیشی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان لێی تێنه‌گه‌یشتوون.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، حكومه‌تی چین و دكتۆر شیاو بینگ، كه‌ له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ به‌شداره‌، له‌م رۆژانه‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ن، وتیشی، حكومه‌تی چین ده‌یه‌وێ له‌ رێگه‌ی هاوكاریكردنی ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ مه‌زنی خۆی.

ئه‌و پزیشكه‌ ئیتاڵییه‌ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ ناسنامه‌ی كه‌سی خاوه‌ن سه‌ر و كه‌سی خاوه‌ن له‌شه‌كه‌ ئاشكرا بكات، چونكه‌ بۆ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ پێویست ده‌كات سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌ هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بێت، سیریۆ كانافیرۆن تێچووی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی به‌ ملۆنه‌ها دۆلار خه‌ملاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین پزیشكی نه‌شته‌ری و پسپۆڕ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 4879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad