English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاری کین باس لە داھاتووی خۆی دەکات 
2017-11-19 [07:49 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھاری کین گۆڵکاری یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات بووتە جێگەی چاو تێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەتی ھەردوو یانەی ریال مەدرید و مانشستەر یونایتد . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی ھاری کین رایگەیاند : ئامانجم ئەوەیە لە یانەی تۆتنھام بمێنمەوە و لێرەش کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بھێنم . 

ھەروەھا گووتیشی : لە ئێستادا تیپێکی ئاست بەرزمان ھەیە و راھێنەرێکی بەتوانامان ھەیە و یاریگایەکی نوێ دروست دەکەین ، لەبەر ئەمانە لێرە زۆر دڵخۆشم و ھەموو شتێک بۆ من گونجاوە . 

ھاری کین راشیگەیاند : ھەوڵدەدەین لە چامپیۆنزلیگ لەسەر ئەو ئاستەی ئێستامان بەردەوام بین و ھەوڵدەدەین بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەمان سەرکەوین. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad