English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "زاگرۆس" سێیەم خەڵاتی بەدەستهێنا
2017-11-20 [08:38 AM]

ZNA – هەولێر


یەکەم فیلمی درێژ و نوێترین فیلمی سینەمایی سەهیم عومەر خەلیفە، سینەماکاری کورد بەناوی "زاگرۆس"، لە دووەم بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا، دوو خەڵاتی گرنگی بەدەستهێنا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە، لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس بەشداربوو و خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە، پێبەخشرا.  

 

جگە لە دەرهێنەری فیلم، حەلیمە ئێلتەر، ئەکتەری سەرەکی فیلم و جەین – کلود کە لە نووسینی سیناریۆکەدا بەشداربوونە، لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوون.

 

فێستیڤاڵی ئاڕەس لە 3 تاوەکو 12 تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر لە شاری ئاڕەس لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی رابردوو، لە یەکەم بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا، لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنتدا بەشداربوو کە بە گەورەترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە بەلژیکا دەناسرێت و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا کە خەڵاتی "Grand Prix" بوو.

 

لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵدا ١٢ فیلم لە پێشبڕکێدابوون و "زاگرۆس" تاکە فیلمی کوردی – بەلژیکییە لە مێژووی فێستیڤاڵدا، ئەو خەڵاتە بەدەستبێنێت و تاکە فیلمی ئەو وڵاتەش بوو لە بەشی پێشبڕکێدا.

  

بەشداری ئەم بەرهەمە سینەماییە کە چیرۆکێکی کوردی هەیە و گرێدراوی وڵاتی بەلژیکایە، دووەم بەشدارییەتی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا.

 

هەر ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکیی ١٤مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دوبەی، ٢٨مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ستۆکهۆڵم، ٣٨مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤیرتۆن و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رامادا بەشداردەبێت.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، هەریەکە لە فەیاز دۆمان، حەلیما ئێلتەر و سوات ئۆستا و هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، هۆزان برادەر، رۆڵ دەگێڕن.

 

"زاگرۆس" بەرهەمێکی هاوبەشی بەلژیکا و هۆڵەندایە، پرۆدیۆسەری سەرەکی فیلمەکە دریس فالیپۆیە و سەهیم عومەر، جەین- کلود و ڤان ریچکهام سیناریۆکەیان ئامادەکردووە.

 

کارێ وێنەگرتن، دەنگ و مۆنتاژی فیلمەکە، لەلایەن سینەماکارانی بەلژیکی و هۆڵەندییەوە کراوە.

 

"زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیهان، روودەکەنە بەلژیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.

 

لە بەلژیکا زۆر شتی نوێ لەبارەی هاوژینەکەیەوە دەزانێت و متمانەی جارانی پێ نامێنێت، بۆیە دەخوازێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نیشتمان.

 

 

سەهیم عومەر خەلیفە، پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، ٩٨ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە.

 

دوو ساڵ بەسەریەکەوە کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، دواتریش "نێچیرڤانی خراپ"، لە لیستی 10 کورتەفیلمە کاندیدکراوەکان بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین کورتەفیلم.

 





ئەم هەواڵە 901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad