English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیزاینەرێکی تونسی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-11-20 [09:12 AM]

ZNA – هەولێر


دیزاینەری تونسی و جیهانی، عزەدین علیا، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو دیزاینەرە لە ١٨ ئەم مانگە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پاریس، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

علیا، جولبەرگی گرانبەها دیزایین دەکرد و بەهۆیەوە ناوبانگییەکی جیهانیی پەیداکردبوو.

 

ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە جیهانییەکان و بە تایبەتیش ئەستێرەکانی هۆلیوود، جلەکانی ئەو دیزاینەرەیان پێشیبوو، لەوانە، جانێت جاکسن، لیدی گاگا، ڤیکتۆریا بێکهام، ریانا و کیم کارداشیان.    

 





ئەم هەواڵە 1105جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad