English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس ئامادەنییە نەشتەرگەری بکات
2017-11-20 [09:42 AM]

ZNA- ھەولێر


سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکەر و کاپتنی یانەی ریال مەدرید ئامادەنییە نەشتەرگەری بۆ لووتی ئەنجامبدات و بە ماسکەوە یارییدەکات.

دوای ئەو پێکانەی لە یاریی دێربی مەدریددا تووشی پێکانبوو رامۆس لووتی شکا و یاریزانەکە پێویستیی بە نەشتەرگەرییە، زینەدین زیدان، راھێنەری یانەکە و ریال مەدریدیش بەشێوەیەکی فەرمی رایانگەیاندووە کاتی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لە ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەری دیارنییە.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی نزیک لە ریال مەدرید لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەی رامۆس لە لاپەرەی یەکەم داناوە و رایگەیاندووە، یاریزانەکە ئامادەنییە نەشتەرگەری ئەنجامبدات، لە یاریی بەرامبەر ئاپوێل لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات، بەڵام لە یاریی داھاتووی لالیگا بەرامبەر مالاگا لە گەڕی سێزدەی خولەکە بە ماسکەوە یارییدەکات.

رامۆس ئەمە جاری دووەمە لووتی دەشکێت و پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرامبەر بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لووتی شکاوە و ئەو کاتەش نەشتەرگەریی ئەنجامنەدا و دوای سێ رۆژ لەو پێکانە بەرامبەر بارسێلۆنا گۆڵی تۆمارکرد.

رووداو





ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad