English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆت له‌ ئازارى پشت ڕزگار بكه‌
2017-11-20 [10:11 AM]

هه‌ولێر - ZNA



ئازارى پشت یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ زۆرێك به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌ تونده‌ دروست ده‌بێت له‌ بڕ بڕه‌ى پشتدا و ئارامى و خه‌وت لێ تێك ده‌دات ، دیاره‌ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئازاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌رم بوونى ستوونى بڕبڕه‌ى پشت .


نیشانه‌كانى ئازارى پشت بریتیین له‌ (گرژى ماسولكه‌ ، هه‌وكردن ، بێهێزیى جووڵه‌ ، ناتوانیت  چالاكى ڕۆژانه‌ ئه‌نجام بده‌یت .

به‌ڵام ده‌ركه‌ووتووه‌ خۆش به‌ختانه‌ چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ ده‌كرێت و ده‌توانى خۆتى لێ ڕزگار بكه‌ى .


سروشتیانه‌ چاره‌سه‌رى ئازارى پشتت بكه‌ :-

- زه‌نجه‌بیل  ده‌توانى هاڕاوه‌ى زه‌نجه‌بیل بۆ ماوه‌ى "15-20" خوله‌ك له‌سه‌ر شوێنى تووش بوو دایبنێ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئازارى پشت و هه‌وكردنى .

- گه‌ڵاى ریحانه‌ "8-10" گه‌ڵا بخه‌ ناو كوپێك ئاوى گه‌رم پاشان بیخۆره‌وه‌ . 

- له‌سه‌ر گه‌ده‌ى بۆش به‌یانیان "2-3" دانه‌ سیر بخۆ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئازارى پشت .

- گه‌نم زۆر باشه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئازار ، ده‌توانى بیكوڵێنیت له‌ ئاودا ئینجا بیخۆیت .

- خوێ ئازارى پشت و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

- كوپێك شیرى گه‌رم له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا تێكه‌ڵ بكه‌ و بیخۆره‌وه‌ .

- به‌ جۆرێك بنوو كه‌ پشتت گرژ نه‌بێت و به‌ ئاسوده‌یى بخه‌ویت .





ئەم هەواڵە 5248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad