English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز شوێنگرەوەی زێدانی دیاری کرد
2017-11-20 [10:31 AM]

ZNA-هەولێر


ھەرچەندە ماوەیەکی کەمە زینەدین زێدان ئەرکی راھێنانی یانەی ریال مەدریدی وەرگرتووە و لەو ماوەیەشدا باشترین ئەنجام و دەستکەوتی بۆ یانەکە بەدەست ھێناوە.

لە ئێستادا یانەی ریال مەدرید لە لالیگا بە جیاوازی ١٠ خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی رکابەریەوەیەتی لەم وەرزە تیپەکەی لە خراپترین دۆخدایە بۆیە پێرێز دەیەوێت ئەو راھێنەرە دوربخاتەوە و بە پێی زانیاریەکانش پێرێز یواخیم لۆ راھێنەرە ئەڵمانیەکەی بۆ شوێنگرەوەی زێدان دیاریکردوە.

ھەوەھا ماڵپەری دۆن باڵۆنی ئیسپانی رایگەیاندووە، دەستەی کارگێری ریال مەدرید پەیوەندیی بە یواخیم لۆف، راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٤ کردووە بۆ ئەوەی لەدوای مۆندیالی ٢٠١٨ پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت و جێگەی زینەدین زێدان بگرێتەوە.

زینەدین زێدان لە دوای دوورخستنەوەی رافایێل بێنێتێز لەساڵی ٢٠١٦ بووەتە راھێنەری یانەی ریال مەدرید و چەندین نازناویشی بۆ ئەو یانەیە بردووەتەوە کە دیارترینیان دوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپان.





ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad