English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین دەرمانی ڕووەکی بۆبەھێزکردنی ھێلکەدانەکان
2017-11-20 [12:34 PM]

هه‌ولێر - ZNA


بێھێزی و لاوازی ھێلکەدانەکان یەکێکە لە گیرو گرفتە باوەکانی ئەم سەردەمە کە  زۆربەی خانمان بەدەستییەوە دەناڵێنن ، بۆ ڕزگاریش بونیش لەو کێشەیە ڕێگەی جیاواز بەکاردەھێنن .

چەند لێکۆلینەوەیەکیش چەند ڕێگایەکی ئاسانیان دۆزیووەتەوە کە دەرمانە بۆ بێھێزی و لاوازی ھێلکەدان ،ڕێگاکانیش ئەمانەن:

چۆن سروشتیانە چارەسەری بێھێزی ھێلکەدانەکان دەکەیت ؟


- دەتوانی "٥٠٠"گرام ھەنگوین و "١٠" گرام شیلەی گوڵ  تێکەڵ بکە پاشان دووجار لە ڕۆژێکدا بیخۆ پێش نان خواردن.

- ڕۆژانە شەربەتی ئەنەناس زۆر بخۆرەوە . 

- ڕۆژانە پێویستە "١٠"دەنک خورما بخۆیت بۆ بە ھێز بوونی ھێلکە دانەکان .

- ڕۆژانە "٣" کوپ ڕازیانە لە ئاودا بخۆرەوە .

- "١٠" گرام لە زەنجەبیل و "٥" گرام لە مێخەک و "١٠" گرام لە جاترە و "١٠" گرام لە دارچینی تێکەڵیان بکە و دەتوانی کەمێک ھەنگوینشی تێ بکەی ، پاشان ڕۆژانە سێ کەوچکی لێ بخۆ.

- ڕۆژانە بەردەوام ھەنجیری ووشک بخۆ.

- بۆ بەھێزی ھێلکەدانەکانت پێویستە ڕۆژانە دووجار تەمەرند بخۆیت .





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad