English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان حەسەن: لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ڕووداوەکانى دژ به‌ مافى مرۆڤ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە
2017-11-20 [01:00 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: ھاووڵاتیانی شاری کەرکووک داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەی دەکەن بۆ شاره‌كه‌.

جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ له‌ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خەلکی کەرکووک باش ئەو ڕاستیە دەزانن کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، کەركووکی لە دەست چەکدارەکانی داعش پاراستووە، بەبێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان ھیچ پێکھاتە و شوێنكه‌وتووى ئاین یان مه‌زهه‌بێکی دیاری کراو بکات، بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا گرنگە ھاوسەنگییەک دروست بکرێ بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە شاری کەرکووک. 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: کە حەشدی شەعبی بەهێزێکی زور و چەند گرۆپ و رەنگی جیاواز هاتوونەتە ناو شاری کەرکوک، ڕۆژانە دەست دڕێژی دەکەنە سەر هاولاتیانی کورد لە شارەکە و مالەکانیان تالان دەکەن، هەر بۆیە هاولاتیانی کورد زور بێزارن لەم رەفتارانەی حەشدی شەعبی، زور جار روبەروبونەوە رودەدات بەهۆی ئەو رەفتارە خراپانەی حەشدی شەعبی.


جوان حەسەن گوتیشی: لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ڕووداوەکانى دژ به‌ مافى مرۆڤ، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، لەکاتێکدا پێشتر ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا پێگەیەکی بەھێزی ھەبووە، بەڵام ھێندەی ئێستا ڕووداوی جۆراوجۆری دژ بە مافەکانی مرۆڤ، ڕوویان نەداوە.

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی خستەروو: پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندبو کە کەرکوک ئارامە هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵام ڕۆژانە پێشلکاریەکان هەر بەردەوامن، لیژنەکانی مافی مرۆڤ ناتوانن کارەکانیان لە ناو شاری کەرکوک بەشێوەیەکی ئازادانە بە ئەنجام بگەێنن.





ئەم هەواڵە 1978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad