English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامبۆ تۆمەتبارە بەدەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ھەرزەکار
2017-11-20 [03:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


رامبۆ ئەو ناوەی سیلڤستەر ستالۆن ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی پێی بەناوبانگە تۆمەتبار کراوە لەلایەن کچێک بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر . 

ووردەکاری ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٦ کە ئەو کات ستالۆن لە لوتکەی بەناوبانگی بوو , بەڵام ئێستا کچەکە بابەتەکەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی باس کردوە . 

کچەکە گووتوویەتی ، لە ساڵی ١٩٨٦  کە تەمەنم ١٦ ساڵان بوو , ستالۆن لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکەی خۆی لە ھوتێلێک بەیەکەوە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەرم و ھەڕەشەیان لێکردوم کە نا بێت لەلای ھیچ کەسێک باسی بکەم ئەگەر نا کارێکی خراپم بەسەر دێنن . 

لەلای خۆشییەوە ئەستێرەی ناوداری ئەمەریکی رایگەیاند: ئەم بابەتە دوورە لە راستی و ھیچ کات من کارێکی لەو شێوەیەم نەکردوە و مەبەستی سەرەکی ئەم ئافرەتە بەدەستھێنانی ناوبانگییە . 

لەئێستاشدا پۆلیسی ئەمەریکی خەریکی لێکۆڵینەوەی ووردن بۆ گەیشتن بەراستی و دروستی ئەم بابەتە . 

ی. ا 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 30826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad