English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد سەڵاح دەچێتە ریال مەدرید 
2017-11-20 [05:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نزیکبووتەوە لەماوەی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا , یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ محمەد سەڵاح مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەھۆی ئەو ئاستەبەرزەی محەمەد سەڵاح لە خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگ پێشکەشی دەکات بووتە جێگەی چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ریال مەدرید کێشەیەکی زۆری لەھێلی ھێرشبردن ھەیە و دەیەوێت بەھێنانی محمەد سەڵاح بەشێک لەو کێشانە چارەسەر بکات . 

محمەد سەڵاح لەم وەرزە لەگەڵ یانەی لیڤەرپول ١٤ گۆڵی تۆمارکردوە , پێنج گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ و ٩ گۆڵەکەی دیکەش لە پریمەرلیگ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad