English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد مه‌عسوم سه‌ردانی كوێتی كرد له‌گه‌ڵ میری كوێت كۆبووه‌وه‌
2017-11-20 [06:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم لە کۆشکی ئەمیریی لە کوەیت له‌گه‌ڵ شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت كۆبووه‌وه‌، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی دوقۆڵیی نێوان هەردو وڵات و رێوشوێنەکانی گەشەپێدانیان کرا.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ فوئاد مەعسوم و سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئاماژەیان بۆ گرنگیی پەیوەندیی برایانەی نێوان عێراق و کوەیت کرد، هەردولا چارەسەرکردنی هەمو مەسەلە هەڵپەسێراوەکان و ناکۆکییەکانی رابردویان به‌ پێویست زانی.

سه‌رۆكی كۆماری عێراق وتی، پتەوکردنی پردی پەیوەندیی و هاریکاریی نێوان هەردووڵات گرنگە بە تایبەتیی کە عێراق بەسەرکەوتویی لە دەست تێرۆر رزگاری بو و بە ئیرادە و هێزی عێراقییەکان و پشتیوانیی دۆستان لە جیهاندا شکستی بە تاقمی داعشی تێرۆریست هێناو خاکە زەوت کراوەکانی لەدەستیان رزگارکرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق چاوی لە پشتیوانیی گەورە و زۆرە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگاربووەکان کە تێرۆر وێرانی کردون تا ژیانی کۆمەڵایەتییان تیادا ئاسایی بێتەوە، دوپاتیشیکردەوە عێراق ئومێدی زۆری هەڵچنیوە لەسەر کۆنگرەی دەوڵەتانی کۆمەک بەخش کە لە کوەیت بەڕێوە دەچێت.

لای خۆیەوە شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیت پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق نوێکردەوە کە کوەیت هەمیشە لە پشتی عێراقە، خۆشحاڵییشی دەربڕی بۆ گەشە پێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.

 





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad