English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گشتپرسی گۆڵێک بوو کوردستان بە بەرایەتی سەرۆک بارزانی کردی و یاریەکە ش تەواو بوو
2017-11-20 [07:58 AM]

نووسینی:نەوزاد فوئاد


 بە ھیچ یاسایەک ئە نجامی ریفراندۆم ھەڵناوەشیتەوە،  لەبەر ئەم ھۆکارانەی لای خوارەوە:  

١. گشت پرسی دەنگدان نەبوە بۆ کەسێک یان قە وارە یە کی سیاسی یان ھەڵبژاردنی سەرۆکێک ، بەڵکو ھەڵبژاردنەکە دەنگدان بوە بۆ جیابونەوەی میللەتێک لە نێو دەوڵەتێک بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە بەپێ دەستوری عێراقی کە ئاماژەی بۆکراوە، ھەرکاتێک ئەم دەوڵەتە مافەکانی ئەو گەلە یاخود ئەو پێکھاتەیەیی دەستەبەر نەکرد ئەوکات  ئەولایەنە بۆی ھەیە داوای جیابونەوەبکات بە پێی یاسا و دەستور  و میللەتی کورد و پێکھاتەکانی نێو خۆی کوردستانیش بە ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەم رێگەیەی گرتەبەر پاش پێشێل کردنی مافەکانی.                                                           

٢.دەکرا لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا تەعن لە ئەنجامەکانی گشت پرسیەکە بدرابا  ئەویش بە چەند مەرجێک  وەک گەر بھاتبا تەزویر یان بابەتێکی نایاسای لە کاتی بەرێوە چوونی ھەڵبژاردنەکە کرا با لەم حاڵەتانەشدا  ھەڵبژاردنەکە دووبارە دە کرایەوە نەک ھەڵوەشاندەوە.                        

٣.بە رێگا یەکی تر  گشت پرسی ھەڵ دەوەشێنێرێتەوە  ئەگەر ھاتوو دووبارە گشت پرسی لە نێوخەڵکدا بکرێت و خەڵک ئەم جارە دەنگ بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گشت پرسیەکە بدات ئەمەشیان مەحاڵە چونکە سەدان جاری دیکەش ڕاپرسی بکرێت کوردستانیان ھەر سەربەخۆییان دەوێت، کەوابوو ھەم گەلی کوردستان ھەم بارزانی مێژوویان تۆمار کرد و ریفراوندۆم کرا بە ئەمری واقیع و ھەڵوەشاندنەوەی خەوە عەبادی و دارو دەستەکەی دەی بینن.





ئەم هەواڵە 1756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad