ZNA- ھەولێر
خانەی ڤیکتۆریا سیکریت بۆ جلوبەرگی ژێرەوە بە نیاز لەماوەی داھاتوو نمایشێک بۆ نوێترین مۆدیلەکانی جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتان لە چین سازبکات و تێیدا سوخمەیەک نمایش دەکرێت کە نرخەکەی دەگاتەوە ٢ ملیۆن دۆلار .
لەم نمایشە خاتوونە نمایشکار ریبیرۆ بەشداری دەکات و ئەو سوخمەیە لەبەر دەکات کە بڕیارە لە ھەرێمی شەنگھای چینی نمایش بکرێت و نرخەکەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار دەبێت .
ئەم سوخمەیە بە شێوەیەکی تایبەت لەلایەن خانەی (معەوەز) بۆ یاقوت و ئەڵماس دروست کراوە , ئەم سوخمەیە ٦ ھەزار پارچە بەردی بەنرخ لە خۆ دەگرێت و نزیکەی ٣٥٠ کاتژمێر کاری تێدا کراوە و کێشەکەی یەک کیلۆ و ٢٠٠ گم دەبێت .

ی. ا
سەرچاوە پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 39421جار خوێندراوەتەوە |