English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێ بوونەوە و و بەردەوامی نیشانەی پێشەنگی یەکێتی قوتابیانی کوردستانە
2017-11-20 [10:42 AM]

نووسینی: كاروان میرانی


یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان؛ نوێ بوونەوە و بەردەوام بوون و خۆگونجاندنی ئەم رێکخراوەیە لەگەڵ ئەو سەردەمەی تێیدا خەبات دەکات و بەردەوام بیر لە ئالییەتی نوێکردنەوەی خۆی دەکاتەوە، ئەویش لە رێگەی ئەنجامدانی کۆنگرە یاخود کۆنفرانسەوە،‌ لە مێژووی یەکێتییەکەماندا، بە پێی پەیڕەوی ناوەخۆ و پێویستییەتی بارودۆخەکە گۆڕانکارییەکان ئەنجام دراون، لە پێناوی پاراستنی دیمرکراسیی و مێژوو و زیندوییەتیی رێکخراوەکەمان؛ یەکێتی قوتابیانی کوردستان.

بەھۆی تێپەڕبوونی وادەی ئاسایی کۆنگرەی (١٤)ی یەکێتییەکەمان و دەست بە کاربوونی ستافی نوێی مەکتەبی سکرتارییەتیی (ی.ق.ک) و دانانی پڕۆژە ‌و پلان بۆ بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆنفرانسی رێکخراوەکەمان، لە رۆژی شەممە ١٨ تشرینی دوومی / ٢٠١٧، لە ژێر دروشمی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان؛ نوێ بوونەوە و بەردەوامی) بە بەشداری (٦٥) ئەندامی کۆنفرانس، یەکێتی قوتابیانی کوردستان کۆنفرانسی شەشەمینی خۆی لە ھۆڵی (شەھید مەئمون دەباغ) لە بارەگای مەکتەبی سکرتارییەت لە شاری ھەولێر ئەنجامدا. دوای دروستکردن و پێکھێنانی ھەیکەلی نوێی لق و نوسینگەی رێکخراوەکەمان لە سنووری شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک ئەرک و بەرپرسیارییەتیی زیاتری خستە سەر شانی ئەندامانی کۆنفرانس.

بێگومان توێژی قوتابیان، ئەو توێژە گرنگ و بە بایەخەیەن، بنەماکانی ئەم رێکخراوە پێکدەھێنن، لەم سۆنگەیەوە رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ھەمیشە خۆی بە پارێزەری ماف و داخوازییە رەواکانی گشت قوتابیانی کوردستان زانیوە و دەزانێت، یەکێتییەکەمان لە رۆژگارەکانی شاخ و دەمی شۆرشی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان خەمخۆری زانست و زانین و فێربوون بووە، بۆیە ھاوشانی گیان فیداکارانی وەڵات لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بێ پسانەوە نەوەستاوە. یەکێتییەکەمان ھەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە، جاڕی بۆ مافی رەوای گەلەکەمان و مافی خورا و لێ زەوتکراوی زمانی شیرینی کوردی داوە، یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی رێکخراوەکەمان دروستکردنی ھەستی ئینتیما و بیری ناسیۆنالیستی و وەڵاتی ئازاد بووە، لێرەدا ئەوەی من مەبەستمە بەردەوام بوونی ئەو کاروانە و زیاتر دەوڵەمەند کردنیەتی لە ئێستەدا، دەبێت لەگەڵ ئەو گۆرانکاری و پێشوەچوونانەی ژیان لە چوارچێوەی خواست و خزمەتکردنی قوتابیان بێت، کارکردن بۆ پێگەیاندی کادیر بە شێوەیەکی بەرفراوانتر. پێویستە رێکخراوەکەمان ھەمدیسان ناوەندێک بێت بۆ پێگەیاندنی کادیری بەتوانا و سەرکردە، کادیرانمان لە ھەوڵی ئەوە دابن شایەنتربن لە وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارییەتییە، پێوستە چۆن خۆمان پارێزگاری لە ئاکار و ھەڵسوکەوتمان دەکەین، ئاواش پارێزگاری لە بنەما سەرەکییەکانی رێکخراوەکەمان بکەین کە خزمەت بە توێژی قوتابیان و جێ بەجێ کردن و راپەڕاندن و گەیاندنی ئەو ئەرکەی کە پێمان سپێردراوە لە چوارچێوەی کاری رێکخراویدا. لە کۆتایدا پێویستە بگوترێت خزمەتکردن سوود گەیاندنە بە خودی خۆت، بۆیە لە پێناو پاراستنی کەساییەتیی خودی خۆت ئەم ئەرکە بەرپرسیارییەتییەت بیر نەچێت لە کاتێکدا ژیان پاداشتی کار و رەفتارەکانت دەداتەوە.





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad