English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیپیکا پادیکۆن هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە
2017-11-21 [08:47 AM]

ZNA – هەولێر


بەرهەمهێنەرانی فیلمی سینەمایی "بادمافاتی" بڕیاریاندا کاتی نمایشکردنی فیلمەکە دوابخەن، کە بڕیاربوو لە دەستپێکی مانگی داهاتوودا لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.

 

هۆکاری دواخستی نمایشی ئەم بەرهەمە لە دوای هەڕەشەی کوشتنی ئەکتەری سەرەکی فیلم پادیکا بادیکۆن و دەرهێنەرەکەی دێت.

 

سوراج بال ئامۆ، سەرکردەی پارتی بهاراتیا جاناتا لە ویلایەتی هاریانا لە باکووری هیندستان، بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی دەداتە هەرکەسێک کە ئەو دەرهێنەرە و ئەکتەرە بکوژن.

 

ئاژانسی ئەسۆشێتد پریس بڵاویکردووەتەوە، هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فیلمەکە باس لە پەیوەندی نێوان شاژنی هیندۆسییەکان و فەرمانڕەوایەکی موسڵمان دەکات، ئەمەش بەشێک لە هیندۆسەکانی توڕە کردووە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad