English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤینگه‌ر دانی به‌ هه‌موو شتێك داناو ئاڵای سپی هه‌ڵكرد
2017-11-21 [10:05 AM]

ZNA- ھەولێر


ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راھێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی باس لە ئاست و توانای یانەی مانچستەر سیتی دەکات و بەرز دەیاننرخێنێت.

ئارسن ڤینگەر ھیچ ھیوایەکی نییە بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا و پێی وایە مانچستەر سیتی مسۆگەری کردوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میرەری بەریتانی ڤینگەر وتوویەتی "یانەی مانچستەر سیتی زۆر بەھێزن و وەک بڵێیت لە ھەسارەیەکی ترەوە ھاتوون، بەو ھۆیەوە توانیویانە بەجیاوازییەکەی زۆر پێشەنگی خولی نایابی ئینگلتەرا بگرن و رکابەریەکانیان جێبھێڵن".

وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ھێشتا ئێمە لە نۆڤەمبەرداین بەڵام گەیشتنەوەبە مانچستەر سیتی و بەھۆی بونی ئەو یاریزانە باشانەوە ئاستەمە و ئەو زیاتر لە نازناوی پریمەرلیگ نزیکە.

ئێستا یانەی مانچستەر سیتی بەجیاوازی ھەشت خاڵ لە پێش رکابەرەکانیەوەیەتی و بە ٣٤ خاڵ پلەی یەکەمی گرتوە لەکاتێکدا مانچستەر یونایتد دوەمە و تەنھا ٢٦ خاڵی ھەیە.


 





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad