English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقته‌دا سه‌در: جیاوازی نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و عه‌بادی وه‌ك جیاوازی نێوان زه‌وی و ئاسمان وایه‌
2017-11-21 [11:11 AM]

ZNA – ھەولێر


موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه‌، پاڵپشتی خۆی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی  سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕیوه‌ تا بۆ خولێكی دیكه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در گوتوویه‌تی: "پێویسته‌ عه‌بادی چوار ساڵی دیكه‌ی بدرێتێ تا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌ستیپێكردووه‌ ته‌واویان بكات, به‌ڵام به‌ مانه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م قایل نییه‌".

موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌مزووانه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ كاری حزبی راده‌گه‌یه‌نێت و گوتوویه‌تی: "جیاوازی نێوان هه‌ر دوو خولی فه‌رمانڕه‌وایی نووری مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستا به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ك جیاوازی نێوان زه‌وی و ئاسمان وایه‌".

پاڵپشتی سه‌در بۆ عه‌بادی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ نووری مالیكی  سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق گرژی و كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوانیان و به‌شێكی بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی مالیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌در وه‌ك پیاوێكی ئاینی شیعه‌كان، به‌ته‌واوی نه‌چووه‌ته‌ ژێر چه‌تری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و له‌ ماوه‌كانی رابردووشدا سه‌ردانی سعوودیه‌ی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئێرانی كرد و ئه‌و وڵاته‌ش هه‌وڵیداوه‌ به‌ره‌ی دوور له‌ هه‌ژموونی ئێران به‌هێز بكات عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌ باوه‌شی جیهانی عه‌ره‌بی. حه‌یده‌ر عه‌بادیش یه‌كێك له‌و كاراكته‌ره‌ سیاسیانه‌یه‌ كه‌ ریاز وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر ده‌كات.

 





ئەم هەواڵە 1540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad