English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە
2017-11-21 [12:07 PM]

ZNA – هەولێر


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکی باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا فیلمێکی ئەکشن و سەرکێشی لە پلەی یەکەمدا هات.

 

"جاستیس لیگ" فیلمێکی نوێی سینەماییە و توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی ٩٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنیت و لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکاای باکووردا بێت.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا بێن ئیفلیک، هێنری کاڤێل و جال جادۆت رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و زاک سنایدەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

هەر لەم هەفتەیەدا فیلمێکی دیکەی نوێ بەناوی "وۆندەر" کە لە جۆری فیلمە دراماییەکانە، بە بڕی ٢٧ ملیۆن دۆلار، لە پلەی دووەمدا هات.

 

لە فیلمەکەدا، جۆلیا رۆبێرتس و جاکۆب تریمبلای رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و ستیڤن چبۆسکی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

"سۆر: راجنارۆک" فیلمێکی ئەکشن و سەرکێشییە و هەفتەی رابردوو لە پلەی یەکەمدابوو و ئەم هەفتەیە بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ٢١ ملیۆن دۆلار، لە پلەی سێیەمدا هات.

 

فیلمی سینەمایی "دادیز هۆم ٢" لە پلەی دوومەوە بەرەو پلەی چوارەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلارە.





ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad