English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان لەو قوناغەدا پێویستی بە خۆراگرییە
2017-11-21 [01:44 AM]

نووسینی: شەمسەدین هەرکی


لە دوای ئەو بڕیارە مێژووییەی کە لە لەلایەن حزبەکانی کوردستان بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم درا و لە ٢٥ی ئەیلول گەلی کوردستان بە ھەموو بیرو باوەرەکان و بە ھەموو پێکھاتە و ئاینەکانەوە روویان لە سندۆقەکانی دەنگدان کرد و دەنگیان بۆ سەربەخۆی کوردستان دا، لە دوای ئەو رۆژە مێژوویە گەلەکەمان دەربازی قوناغێکی تر بوو کە بە درێژای مێژوو ئەوە یەکەمین جارە ئەو دەرفەتەمان بۆ دەرەخسێت و بەو شێوازە ممارسەی مافی خۆمان دەکەین ئەوەانەی بەشداربوون لەو رۆژەدا مێژوویان بۆ خۆ تۆمار کرد، سەرەتا دوژمنانی کوردستان کەوتنە خۆ بۆ ئابلوقەدانی ولاتەکەمان ئەوەیان ئەنجامدا بەوەش نەوەستان دەستیان کرد بە ھێرشی زەمین بۆ سەر شارەکانی کوردستان بە پێی توانا بەرگری کراو توانرا لوتیان بشکێنن نەھێلن بێنە ئەو شوێنانەی کە ئەوان مەبەستیانە، دوای ئەوە کوردستان ھێشتان داوای دیلۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوە ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی سەقاگیروبێت بەلام ئەوان ھەرچی پێیان دەکرێت فشارمان بۆ زیاد دەکەن بۆ ئەوەی تەسلیم بە ئیرادەی ئەوان ببین بەلام ئەوە ھەرگیز روونادات چونکە کورد ئەوە پێ قبولناکرێت، بۆیە ھەرھەموومان دەبێت لەو قوناغەدا ئیرادەمان بەھیزتربێت و ورەو خۆراگریمان زیاتربێت بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجە گەوەرکەمان کە سەربەخۆی کوردستانە.





ئەم هەواڵە 5167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad