English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزیکەی حەفتا کەس لەتەقینەوەکەی ئەمڕودا بونەتە قوربانی
2017-11-21 [05:12 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ ئێوارە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی(عه‌سكه‌ری)لە خورماتوو روویدا و  ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌ن.

شەلال عەبدول قامقامی قەزای خورماتو بوئاژانسی هەواڵی زاگروس راگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە لەئاکامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بومرێژ کراو لەگەرەکی عەسکەری لەناو بازاردا تەقێندراوەتەوە.

هەروەها قایمقامی قەزای خورماتو گوتی، بەپێی دەرەنجامی ئەو سەروسایانەی کەهەیە نزیکەی بیست کەس کوژراوە و هەروەها نزیکەی پەنجا کەسیش بریندارن، دوا بەدوای تەقینەوەکە پولیس لەوشوێنە بلاوەیان پێکراوە  تیمەکانی تەندروستی سەرکاری ئەوەن کەخەریکی چارەسەرکرنی بریندارەکانن و وەرگرتنی تەرمی کوژراوەکانن.

شەلال عەبدول قامقامی قەزای خورماتو، ئێمە ئیدانەی ئەو تەقینەوە دەکەین و تائێستاش نازانین کێ ئەو تەقینەوە ئەنجام دراوە بەلام گومانمان لەسەرئەوەیە کە دەستی تیروریستانی داعش لەگەل ئەم تەقینەوەیە هەبێت.

له‌ دوای هێرشه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن گرووپێكی دیاریكراوی ناو حزبێكی سیاسی، ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ روویان له‌ گرژی و ئاڵۆزی كردووه‌.





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad