English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلبا نھێنیەک ئاشکرا دەکات 
2017-11-21 [05:41 AM]

ZNA- ھەولێر 


جۆردی ئەلبا بەرگریکاری لای چەپی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزە لە باشترین ئاستیدایە و یارمەتیەکی زۆری تیپەکەی دەدات لەسەر کەوتنەکانی .

لەمبارەیەوە ئەلبا لەلێدوانێکی بۆ رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی رایگەیاند : ئەم وەرزە ھەست دەکەم لە ئاستێکی زۆر باش دابم و لە زۆربەی یارییەکان چەند کیلۆمەترێک دەبڕم و ھەست بە بەختەوەرییەکی زۆر دەکەم . 

ئەلبا گووتیشی : نھێنی ئەو ئاست بەرزیەم بۆ دوو ھۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە , ئەوانیش بەشێوەیەکی یەکجارەکی دوور کەوتوومەتەوە لە خواردنەوە گازییەکان و ھەروەھا وازم لە خواردنی ژەمە خێراکان ھێناوە و تەنھا خواردنی تەندروست دەخۆم، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ ئەوەی لایەنی جەستەییم گەشە بکات . 

ھەروەھا راشیگەیاند : بەیانی لەبەرامبەر یانەی یۆڤانتس بۆ سەرکەوتن یاری دەکەین و ھەوڵدەدەین لەم یارییە بەیەکەمی کۆمەڵەکەمان سەرکەوین بۆ قۆناغی داھاتووی چامپیۆنزلیگ . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad