English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دانیشتنێکی تایبەت بۆ باردۆخی عێراق دەبەستێت
2017-11-22 [08:12 AM]

ZNA- ھەولێر




بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/ 11/ 2017 دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌ بارودۆخى عێراق، ببه‌ستێت.
 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یۆنامى)، كه‌ دوێنی سێشه‌ممه‌ 21/ 11/ 2017 بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، ئەمرۆ كاتژمێر 10:00ى به‌یانى به‌كاتى نیویۆرك (6:00ى ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر) ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌ بارودۆخى عێراق ده‌به‌ستێت.


پێشبینیش ده‌كرێت، (یان كۆبیش) نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى دۆخه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات.
 

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ (یان كۆبیش) باس له‌ دواهه‌مین پێشهاته‌كان له‌ عێراق و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق، بكات.





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad