English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد قەرەداغ بەرپرسی هەدەپە له‌ ئیسته‌مبۆڵ ده‌ستگیركرا
2017-11-22 [09:45 AM]

هه‌ولێر


بەپرسی ھەدەپە لە (باخچەلی ئێڤلەر) لە ئیستەنبۆڵ، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا و پاشان ڕەوانەی دادگا کراوە و لەوێشەوە بە بڕیاری دادوەر خرایە زیندانەوە.

محەمەد قەرەداغ بەرپرسی ھەدەپە لە (باخچەلی ئێڤلەر) لە ئیستەنبۆڵ، بە تۆمەتی ئەوەی بە نھێنی کاری بۆ پەکەکە کردووە، ھەروەھا وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیشی لە بارەگاکەی ھەڵواسیوە دەستگیر کرا، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەی نەداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی لایەنی تەندروستی کۆنتڕۆڵ کراوە، دادوەری بە بێ ئەوەی سەیری دۆسیەکەی بکات، بڕیاری داوە زیندانی بکرێت تا ڕۆژی دادگا.

تاوەکو ئێستایش ھیچ رۆژێک بۆ دادگایی کردنەکەی دیاری نەکراوە.

محەممەد قەرەداغ ٥ رۆژ بەرلە ئێستا دەست بەسەر کرا، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad