English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی: جەعفەری تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و توانای کارکردنی نییە
2017-11-22 [10:09 AM]

ZNA – ھەولێر


 رۆژنامه‌ی ئیندیپێندتی به‌ریتانی، راپۆرتێكی به‌ناوی "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ و پێشتر هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه‌"، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌م راپۆرته‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، ماوه‌یه‌كی زۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ له‌نده‌ن ژیاوه‌ و ئاشكرای كردووه‌  له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناساندبووهاوكاری زۆری له‌ حكوومه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ تووشی نه‌خۆش خه‌مۆكی و هه‌ڵچوونی ده‌روونی ببوو.

راپۆرته‌كه‌ باس له‌ ژیانی جه‌عفه‌ری ده‌كات له‌ له‌نده‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌و له‌بواری خۆیدا وه‌ك پزیشكێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه‌ له‌ حاڵه‌تێكی ده‌روونی ناجێگیردا ده‌ژیا و نه‌یده‌توانی موماره‌سه‌ی بواره‌كه‌ی خۆی بكات، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی به‌ریتانی دوا راپۆرتى خۆی له‌سه‌ر نه‌خۆشيیه‌كه‌ی جه‌عفه‌ری بنووسێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، جه‌عفه‌ری تووشی نه‌خۆشی هێستریایه‌كی به‌هێز بووه‌ و توانای كاركردنی نییه‌، دواتر به‌ ره‌چاوكردنی دۆخی ته‌ندروستیيه‌كه‌ی، بڕیاری خانه‌نشینكردنی بۆ ده‌ركرا و ده‌رماڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بڕایه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ دوورگه‌كانی به‌ریتانیا دوور له‌ دڵه‌ڕاوكێ درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی بدات.

راپۆرته‌كه‌ روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، جه‌عفه‌ری ناوی راسته‌قینه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌شیقه‌ره‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ژیانی پزیشكی و سیاسه‌ت بووه‌، ده‌ستی به‌ هاوڕێیه‌تیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌، كه‌ كاروانی زیاره‌تكارانییان بۆ عێراق رێكخستووه‌ و له‌به‌ریتانیا و ئه‌سكه‌نده‌ناڤیاوه‌ به‌ره‌و عێراق ده‌هاتن.‌

هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ وه‌ك موعجیزه‌ ناوی جه‌عفه‌ری ده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌سێك بكه‌یت كه‌ له‌ نه‌خۆشێكی ده‌روونیه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات گۆڕابێت، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی چ كاره‌ساتێكی لێ بكرێت".

ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كه به‌ كاره‌ساتبارترین سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق داده‌ندرێت و زۆرترین كرده‌وه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی تێیدا روویدا.

ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات، وه‌ك هاووڵاتیه‌كی به‌ریتانی ده‌چێته‌ ئه‌و وڵاته‌ نه‌ك وه‌ك به‌رپرسێكی دیاری عێراقی چونكه‌ هه‌ڵگری هاووڵاتینامه‌ به‌ریتانيیه‌.

 





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad