English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین ئه‌و ئامارانه‌ی شه‌وی ڕابردوو ریال مەدرید به‌ده‌ستی هێنا
2017-11-22 [12:39 PM]

ZNA-هەولێر



یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەرامبەر یانەی ئاپۆیلی قوبرسی بەدەستیھێنا بە ٦-٠ و گەیشتنی بە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چەندین ریکۆرد و ئاماری نوێی تۆمارکرد.

ئامارەکانی لۆس بلانکۆس

* بردنەوەی ریال مەدرید بە ٦-٠ لە ئاپۆیل گەورەترین سەرکەوتنی ئەو یانەیە بوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە جامی ئەوروپی/ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوای ساڵی ١٩٧٨ کە ٧-٠ لە یانەی بروگریە نیدرکۆرنی لوکسمبۆرگیی بردبووە.

* ریال مەدرید ٢٢ جار بەشداریی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە و ھەموو جارەکان گەیشتووەتە قۆناخی شازدە.

* کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لەگەڵ یەک یانەدا ٩٨ گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردبێت و پێش لیۆنێل مێسی کەوت کە ٩٧ گۆڵی لەگەڵ بارسێلۆنا تۆمارکردووە.

* کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا بووە خاوەنی ١٠٠ گۆڵ، ٩٨ گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ، ٢ گۆڵ لە جامی سوپەری ئەوروپا.

* کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە ساڵێکدا ١٨ گۆڵ لە چامپیۆنزلیگدا تۆماربکات.

* کەریم بێنزیما بە تۆمارکردنی ٥٣ گۆڵ بووە یەکەم فەرەنسی زۆرترین گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردبێت و شەشەم گۆڵکاری مێژوویی خولەکەیە.

* ریال مەدرید یەکەم یانەیە لە چامپیۆنزلیگدا ٥٠ یاریی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بردبێتەوە، نزیکترین رکابەری بارسێلۆنایە و ٤٩ یاریی بردووەتەوە.

رووداو





ئەم هەواڵە 2005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad