English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رهه‌می شاعیرانی هه‌ولێر به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌
2017-11-22 [03:20 AM]

ZNA – هه‌ولێر


شیعری به‌شێك له‌ شاعیرانی هه‌ولێر، له‌ دوو چاپی جیاوازدا به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

 

ئه‌و پڕۆژه‌ ئه‌ده‌بییه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکی وێژەیی هەولێر سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونەری هه‌ولێر له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، ئه‌نجامیداوه‌.

 

باهۆز مسته‌فا، دقه‌ شیعرییه‌كانی به‌ زمانی كوردی  به‌ناونیشانی "هەڵبژاردەیەک لە شیعری شاعیرانی هەولێر" كۆكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ 63 شاعیر و له‌ چاپه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌دا، كه‌ به‌ناوی "تلاوين شعرية من اربيل"ـه‌، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد، محه‌ممه‌د حوسێن موهه‌ندیس وه‌ریگێڕاون.

 

هه‌ردوو چاپه‌ كوردی و عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، كاتژمێر 4ـی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشەممە، لە بارەگای لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە رێوڕەسمێکدا بە دیاری دەبەخشرێن.

 

هه‌ر له‌م چالاكییه‌دا هه‌ردوو شاعیر، سه‌عدوڵڵا په‌رۆش و سه‌ركه‌وت ره‌سووڵ و چه‌ند شاعیریكی دیكه‌ چه‌ند ده‌قێكی شیعری خۆیان ده‌خوێننه‌وه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکی وێژەیی هەولێر، تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین چالاكی و پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بیی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ وه‌ك ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، چالاكییه‌كانی سنوورداربوونه‌.





ئەم هەواڵە 2008جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad