English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە جێگرەوەی کۆتینیۆی دیاری کرد 
2017-11-22 [03:52 AM]

ZNA- ھەولێر  


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ فیلیب کۆتینیۆ مۆربکات , بەڵام ئەگەر یانەی لیڤەرپول دەست بەرداری نەبوو ئەوا جێگرەوەیەکیان بۆ دۆزیووەتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، بەشێک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیان باشە لە بڕی گرێبەست کردن لەگەڵ کۆتینیۆ یانەکەیان لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ مەسعود ئۆزێل یاریزانی یانەی ئەرسنال مۆربکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , زۆرینەی ئەندامانی کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ھێنانی ئۆزێل نین , بەڵام پێیان باشە بۆ ماوەیەک گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن , چونکە یانەی ئەرسنال لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە ئۆزێل تەنھا داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ھەوڵێک دەدەن لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆ مۆربکەن ، بەڵام ئەگەر یانەی لیڤەرپول ئامادەنەبوو دەست بەرداری بێت وەک ھاوینی رابردوو ، ئەوا لەو کاتە گرێبەست لەگەڵ ئۆزێل مۆر دەکەن. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad