English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژێكی ئه‌مریكی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد
2017-11-22 [04:37 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

 

هه‌واڵی كۆچی دوایی دێڤید كاسیدی، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانییه‌وه‌، بڵاوكرایه‌وه‌ و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ چه‌ند رۆژێك بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌دا مابووه‌وه‌.

 

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌رێگه‌ی زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی "زۆ بارتریدج فامیلی" ناوبانگی په‌یداكردبوو كه‌ ئه‌و كاته‌ ته‌نها ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو.

 

له‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی زنجیره‌كه‌ زانیان ده‌نگی خۆشه‌، وه‌ك گۆرانیبێژی سه‌ره‌كیی زنجیره‌كه‌ دیاریكرا.

 

كاسیدی، جگه‌ له‌ گۆران گوتن و نواندن، ژه‌نیاری گیتاریش بووه‌ و ئه‌لبومێكی به‌ناوی "چیریش" كه‌ له‌ ساڵی 1972ـدا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ ملیۆنان كۆپیی فرۆشرا.





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad